📢 هەلی کاری نوێ لە سلێمانی
🎬 ناونیشانی کار: فەیسبراند (Face Brand)
کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە خانمێک هەیە کە بتوانێت لە سۆشیال میدیا دەرکەوێت و ڤیدیۆی ڕیکلامی و ناوەڕۆکی جۆراوجۆر پێشکەش بکات.
📍 شوێنی کار: سلێمانی
👩 ڕەگەز و تەمەن: مێ، لە نێوان ٢٥ تا ٣٠ ساڵ
✅ مەرجەکان:
- دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
- زانینی زمانی کوردی مەرجە؛ زانینی زمانی عەرەبی خاڵێکی ئەرێنییە.
- ئەزموونی پێشووی کارکردن لەم بوارەدا پێشینەیە.
- توانای دەرکەوتن لە ڤیدیۆکاندا هەبێت.
🕒 کاتی کارکردن:
هەر دوو هەفتە جارێک بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆکان لە ستۆدیۆ ئامادە دەبێت. هەر جارێک نزیکەی ٥–٦ کاتژمێر کاتی پێویستە. کارکردن لە شوێنێکی تردا هیچ کێشەیەکی نییە.
💰 مووچەی مانگانە:
٥٠٠,٠٠٠ تا ٧٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی، بە شێوەی مووچەی سابت. بڕی کۆتایی مووچە دوای چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
📩 شێوازی داواکاری:
تکایە سیڤی (CV) و ئەگەر نموونەی کارتان هەیە، بینێرن بۆ ئیمەیڵی خوارەوە:
📧
[email protected]